سەردێر

لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

خەڵك-
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكات پیرۆزبایی بە بۆنەی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی ئەو حزبە دەكات .

لاهور شێخ جەنگی، هاورسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكات و ڕایگەیاندووە، كە ئومێدەوارە ئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە مایەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی حزبەكەتان و فاكتەرێكیش بێت .

دەقی پەیامەكە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
برای بەڕێزم مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
بە بۆنەی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەم. هیوای سەركەوتنی كۆنگرەكەتان بۆ دەخوازم، ئومێدەوارم ئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە مایەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی حزبەكەتان و فاكتەرێكیش بێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان و سەرجەم لایەنەكان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.
هەر لە ئێستاشەوە پیرۆزبایی خۆم لە هەموو ئەو ئەندامە بەڕێزانەی كۆنگرەكەتان دەكەم كە سەردەكەون و هەڵدەبژێردرێن بۆ سەركردایەتیكردنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان.
هەر شاد و سەركەوتووبن
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان