سەردێر

هەرێم ؛ توشبوون بە كۆرۆنا ڕووی زیادبوون كردووە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 117 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 106 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 5223 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 43 كەس و سلێمانی 14 كەس و لە گەرمیان 8 كەس و دهۆك 52 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 106 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3504 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە