سەردێر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا؛ حوكمی كڕینی كارتی مۆبایل بە قەرز و فرۆشتنەوەی بە حازر بەكەمتر بڵاودەكاتەوە

خەڵك
لە حوكمی كڕینی كارتی مۆبایل بە قەرز و فرۆشتنەوەی بە حازر بە كەمتر ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، كارتی مۆبایل لە خودی خۆیدا بە كاڵا هەژمار دەكرێت و ناچێتە چوارچێوەی پارەوە بۆیە حوكمی فرۆشتنی یان كڕینی سود وەرگرتن وەردەگیرێت.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە ژمارەیەك لە هاووڵاتیان پرسیاریان كرد سەبارەت بە حوكمی كڕینی كارتی مۆبایل بە قەرز و فرۆشتنەوەی بە حازر بەپارەیەكی كەمتر ئەنجومەن لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بە پێی بنەماكان كرین و فرۆشتنی كارتی مۆبایل بە كەمتر یان زیاتر بە حازر یان بە قەرز دروستە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، كە ئەگەر كەسێك كارتی مۆبایلی لە كەسێك كڕی بە قەرز نابێت بە حازر بە كەمتر بە هەمان كەسی بفرۆشێتەوە.

 

قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43)

الحمد لله، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی ێ‌له وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئەوەی ژمارەیەك لە هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سەبارەت بە حوكمی كڕینی كارتی مۆبایل بە قەرز و فرۆشتنەوەی بە حازر بەپارەیەكی كەمتر ئەنجومەن لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە بەرواری 2/2/ 2021م بەم شێوەیەی لای خوارەوە وەڵامی دانەوە:

كارتی مۆبایل لە خودی خۆیدا بە كاڵا هەژمار دەكرێت وناچێتە چوارچێوەی پارەوە بۆیە حوكمی فرۆشتنی یان كڕینی سود وەرگرتن (بیع أو شرا‌و المنفعە) وەردەگیرێت، بۆیە زیاد و كەم لە ئەندازەی ئەو ڕەصیدەی كارتەكە لە خۆی گرتووە دروستە.

لەسەر ئەم بنەمایەی سەرەوە كرین و فرۆشتنی كارتی مۆبایل بە كەمتر یان زیاتر بە حازر یان بە قەرز دروستە، بەڵام ئەگەر كارتی مۆبایلی لە كەسێك كڕی بە قەرز نابێت بە حازر بە كەمتر بە هەمان كەسی بفرۆشێتەوە، چونكە ئەم كارە لە لای زوربەی زانایان دەچێتە چوارچێوەی (بیع العینە)وە كە پێغەمبەرمان (درودی خوای لێبێت) ڕێگری لێكردووە وەك دەفەرموێ: (اژا تبایعتم بالعینە، وأخژتم أژناب البقر، ورچیتم بالزرع، وتركتم الجهاد، سلگ الله علیكم ژلا لا ینزعه حتی ترجعوا الی دینكم). رواه أحمد وأبوداود.

بۆیە ئەنجومەنی باڵای فەتوا فرۆشتنەوەی بە هەمان ئەو كەسەی لێی كڕیوە بە كارێكی ناپەسەند دەزانێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات لێی دوور بكەونەوە.

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان

3 رجب 1442ك = 15شوباتی 2021ز = 27 ڕێبەندانی 2720ك



هەلبژاردە

گرنگترینەکان