سەردێر

“توركیا دەیەوێت بگاتە شنگال”

خەڵك-
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق پێیوایە، جموجۆڵەكانی توركیا و ئۆپەراسیۆنەكانی لە باكووری عیراق، زۆر مەترسیدارن و ئامانج لێیان گەیشتنە بە شنگال.

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”جموجۆڵەكان و هەڕەشەكانی توركیا بۆ هاتنە نێو كوردستان و داگیركردنی، زۆر مەترسیدارن و پێویستە لەئاستیدا بێدەنگ نەبین”.

بە وتەی زیادی”دەبێت حكومەتی عیراقی بكەوێتەخۆی و پێشڕەوی و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا ڕابگرێت، بەر لەوەی بگاتە ئامانجی خۆی و بێتە نێو قوڵایی عیراق”، ئاماژەی بە بوونی هەندێك ڕێكەوتنیش كرد لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانەوەكە كە بە بۆچوونی ئەو “ڕەنگە شاردراوە و ژێربەژێربن”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت”توركیا لەڕێی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە دەیەوێت بگاتە قوڵایی شنگال، گەر حكومەتی عیراقی بەخێرایی نەكەوێتەخۆی و ئۆپەراسیۆنەكان ڕانەگرێت”.

توركیا بە بیانوی ڕاوەدونانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستان.