خەڵك-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دواپێشھاتەكانی عێراق و كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا تاوتوێ دەكات و باسی دواین ڕەوتی گفتوگۆكان لەسەر بودجە و هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر دەكات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، “لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2021، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ماپیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی، باسی لە ڕێڕەوی گفتوگۆكانی شاندی ھەرێم كرد لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی٢٠٢١ی عێراق و كۆبوونەوە و دیدارەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “ھێرشە مووشەكییەكەی سەر شاری ھەولێر بەشێكی تری گفتوگۆكان بووە و هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و كوردستان كردەوە”.
ئاماژە بەوەشكراوە، “لەتەوەرێكی تردا باس لە ڕەوشی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی ھەرێمی كوردستان كرا”.