سەردێر

ڕێواز فایەق: دادگاییكردنی بەندكراوانی بادینان دادگای پێداچوونەوە دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتی

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دادگاییكردنی بەندكراوانی بادینانەوە دەڵێت، ئەوەی لە پەرلەمانتارانی بیستووە لەبارەی دادگاییكردنەكەوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتییەكی قورس.


ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: “‏باوەڕی نەگۆڕم بە پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان هەیە. هیواخوازم ئەوان [دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان] بێمتمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەری تۆختر نەكەنەوە.”

ڕۆژی سێشەممە 16/2/2021دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا شێروان شێروانی و چوار هاوڕێی تری بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 21 بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان