سەردێر

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 138 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4570 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 50 كەس و سلێمانی 46 كەس و لە گەرمیان 7 كەس و دهۆك 34 و هەڵەبجە یەك كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 105 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.