سەردێر

ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكەی هەولێرەوە ئاشكرادەكات

خەڵك-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی پەیوەندی بە هێرشەكەی هەولێر و هیچ كردەوەیەكەوە هەبێت كە ئاسایشی عیراق ڕووبەڕووی مەترسی بكاتەوە.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند”هەوڵە گوماناوییەكان بۆ تۆمەتباركردنی ئێران كە لە پشت ڕووداوی بۆردومانەكەی هەولێرەوە بوبێت، ئیدانە دەكرێت”.

بە وتەی خەتیب زادە”ئێران پێیوایە سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، پرسێكی سەرەكییە بۆ ناوچەكە و دراوسێكانی، بۆیە هەموو كار و كردەوەیەك ڕەتدەكاتەوە كە ببێتە مایەی تێكدانی ئاسایش و ئاشتی لە وڵاتەكە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت”ئەو كردەوانە گوماناویین، داواش لە حكومەتی عیراق دەكەین، ڕێنمایی پێویست دەربكات بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بەشێوەیەكی تەواوەتی مامەڵەكە لەگەڵ ڕووداوەكەدا بكات”.