خەڵك-
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان هێڵی سورە و لە هیچ كەس و لایەنێك قبوڵ ناكرێت بیخاتە مەترسییەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی هێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردووی هەولێر بڵاویكردەوە، بەداخەوە شەوی ڕابردو هێرشكرایەسەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیەك قوربانی لێ كەوتەوە، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ كەس و لایەنێك قبوڵ ناكرێت بیخاتە مەترسییەوە.
دەشڵێت، ئەم روداوە و پێشینەكانی دەریانخست كە دەبێت حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم هەماهەنگی زیاتر بكەن بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێ ناكۆكەكان و پڕكردنەوەی درز و كەلێنەكان و ئەو هێرشە زەنگێكی وریاكردنەوەیە بۆ هەموان بۆ ئەوەی یەكڕیز و یەكدەنگ بن لە روبەڕوبونەوەی مەترسییەكان.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا وتوشیەتی، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیش پێویستە ئەم مەترسیانە بە جددی وەربگرن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر و سزادانی گروپە لە یاسا دەرچووەكان.