سەردێر

پۆلیس، كەسێكی بەتۆمەتی كاری نایاسایی دەستگیر كرد

خەڵك-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی بڕینی داری دارستانەكان، تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نیگەرانین لەوەی هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەبنەهۆی زیانگەیاندن بە سروشت و ژینگەی كوردستان، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئەرك و ماندوو بوون و شەونخونی ئەفسەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕوی یاسا بكرێنەوە.

ئاشكراشیكرد، لەئەنجامی گەڕان و پشكنینی سنوورەكەیان مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە تۆمەتی سەرپێچیكردن لە سنوری ناحیەی سیتەك هاووڵاتیەكیان دەستگیر كرد كە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی، هەروەها پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە ڕووبەڕوی یاساكــراونەتەوە .