هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی سەر هێزەكانیان لە هەولێر، “كەسێكی مەدەنی كە بەڵێندەربووە لەگەڵ هێزەكانیان كوژراوە و پێنج بەڵێندەری تریش برینداربوون”.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكراشیكردووە:” هەر لەو هێرشە مووشەكییەدا سەربازێكی ئەمریكی برینداربووە”.
خەڵك – بەشی هەواڵ