سەردێر

مەسرور بارزانی: لەگەڵ كازمی لە پەیوەندیدام

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیوەندیدام بۆ هەماهەنگیی پێویست بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆریستییەكەی هەولێر.


مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكەی سەر شاری هەولێر نووسیویەتی:”بە توندی سەركۆنەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی هەولێر دەكەم . داوا لە كوردستانییان دەكەم ئارام بن”.

ئاماژەی بەوەشداوە:”هێزە ئەمنییەكانمان لێكۆڵینەوەیەكی وردیان دەست پێكردووە و لەگەڵ مستەفا كازمی و لە پەیوەندیدام بۆ هەماهەنگیی پێویست بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم كردەوە تیرۆریستییە”.

خەڵك – بەشی هەواڵ