سەردێر

تەندروستی هەرێم ژمارەی بریندارەكانی هێرشەكەی سەر هەولێری ئاشكرا كرد

وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەبارەت بە زیانی موشەكەكانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت:”تەنها سێ بریندار هەیە”.


وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە زیانی مووشەكەكانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایگەیاند، تەنها سێ بریندار هەیە، ڕوونیشیكردەوە، برینداری یەكەم پاسەوانی یەكێك لە قونسڵگەرییەكانە لە گەڕەكی وەزیران و باری تەندروستی باشە و جێگیرە، بەڵام چەندین پڕوشكی ساچمەی بەركەوتووە.

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، برینداری دووەم كەسێكی كوردی ڕۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شكانی هەیە باری تەندروستی تا ڕادەیەك جێگیرە، بەڵام برینداری سێیەم كەسێكی تری مەیدانی ئاژەڵانە باری تەندروستی جێگیر نییە.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریندارەكان دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ كراوە و كاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ