وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوا لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكات، لەو شوێنانە دووربكەنەوە كە مووشەكەكانیان ئاڕاستە كراوە و لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، كاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەكێك ئاڕاستەی شاری هەولێر و دەوروبەری كران و بەر چەند شوێنێك كەوتن. لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چەند كەسێك برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە، بەداواچوون و لێكۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەكانەوە دەستی پێكردووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوەكەدا دەشڵێت، داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەكەین لەو شوێنانە دووربكەنەوە و لە ماڵەكانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە.
خەڵك – بەشی هەواڵ