سەردێر

سبەینێ بەرپرسی نوێی WHO لەعێراق سەردانی هەولێر دەكات

خەڵك-
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ پێشوزای لە بەرپرسی نوێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عێراق سەردانی هەولێر دەكات.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی سێ شەممە 16-2-2021 پێشوازی لە بەرپرسی نوێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عێراق سەربە ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات، كە بڕیارە بۆ یەكەمین جار دوای دەستبەكاربوونی سەردانی پایتەختی هەرێمی كوردستان بكات.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی هاوبەش لەسەر ڕەوشی تەندروستی و میكانیزمی نوێی كاركردن و هەماهەنگی و ئامادەكاریەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆڕۆنا بەڕێوە دەچێت لەگەڵ سازدانی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان