سەردێر

دەوڵەتی یاسا: نابێت یەك دینار بدرێتە هەرێمى كوردستان

خەڵك-
پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، “بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان، نابێت یەك دینار لە بودجەدا بدرێتە هەرێمی كوردستان”، ئاماژە بە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەشدا دەكات كە ” بە دانوستان تەوافوق لەسەر ڕادەستكردنی پشكی هەرێم دەكەن لە بودجەدا”.

مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە تائێستا، بەهۆی نەگەیشتنە بە شێوازیی كۆتایی تایبەت بە كێشەی پشكی هەرێم، ئەمەش مایەی قبوڵ نییە و بەرپرسیارێتی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە دەكەوێتە ئەستۆی لایەنەكان، ئەمەش لەكاتێكدایە كە وڵات بەهۆی پەسەند نەكردنی بودجەوە ڕووبەڕووی تەنگژەی گەورە بۆتەوە”.

بعێجی پێیوایە”بابێت لەسەر حیسابی پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشوور تەوافوق لەسەر تێپەڕاندنی بڕگەی تایبەت بە پشكی هەرێم بكرێت، بەڵكو دەبێت هەرێم هەموو داهاتەكانی ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات وەك پارێزگەكانی تر، پاشان دەنگ لەسەر پشكەكەی دەدرێت، بەبێ‌ ڕادەستكردنی داهاتەكانیش ڕێگە نادەین یەك دینار بدرێتە كوردستان”.

پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت”زۆربەی پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەران و بە تایبەتیش پەرلەمانتارانی پارێزگەكانی باشوور، سورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەرێم نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكانی ڕدەستی حكومەتی فیدراڵ بكات، بەبێ‌ ئەمەش پشكی هەرێم لە بودجەدا تێناپەڕێنرێت، هەر لایەنێكیش هەوڵ بدات تەوافوق بكات لەسەر حیسابی پارێزگە كاولبووەكانمان، لەژێر گومەزی پەرلەماندا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەك دانوستان لەسەر حیسابی پارێزگەكانمان ناكەین”.