سەردێر

كارەبای سلێمانی بەستنی پێوەر لەم گەڕەكە بەردەوام دەبێت

خەڵك –
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری گەڕەكی قڕگە دەكەنەوە، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری‌ دانیشتوانی گەڕەكی (قڕگە) ، پشت شەقامی شێخ سەلام، بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 124 سبەینێ سێشە‌ممە 16-2-2021 پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

دەشڵێت،”لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت ، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

‎May be an image of ‎map‎‎