خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی پێكداداندا لە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی مارسیدس بارهەڵگر و جێب واز یەكێك لە شۆفێرەكان برینداربوون .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگای نێوان كەلار بۆ ڕزگاری، ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی مارسیدس بارهەڵگر و جێب واز ڕوویدا.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جێب وازەكە بریندار بوو و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ڕوودانەكە لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە دەستی پێكردوە.