سەردێر

دەستگیركراوەكانی بادینان دادگایی دەكرێن

خەڵك-

دوای زیاتر لەشەش مانگ لەسەر دەستگیركردنی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی لەپارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ دادگایی دەكرێن.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری ڕاوێژكار لەتیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی كەیسی مامۆستا بەدەل بەرواری ‌و هەموو دەسگیركراوەكانی بادینان، لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش هەواڵەی دادگای تایبەتمەند كراو قۆناغی لێكۆڵینەوەی تێپەڕاند، ئەمڕۆ ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ وەك ڕۆژی دادگایكردنیان دەست نیشان كرا.

دەشڵێت، ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری هەموو دەسگیركراوەكانی بادینان بەڕێوەدەچێت و دواناخرێت.