خەڵك-
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیەكی دیكەی بڵاوكردەوە، كە ساتی بۆردومانكردنی دیلەكانی توركیا لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە لە گارە نیشان دەدات ، كە دەوروبەری كەمپی دیلەكان لە هەرێمی سیانێ بۆردومان دەكرێت و دوكەڵێكی زۆربڵاودەبێتەوە.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیەكی دیكەی هێرشی سوپای توركیای بۆسەر كامپی دیلەكان بڵاوكردەوە، كە لە ١٠ی ئەم مانگە لە گارە هێرشی ئاسمانی و زەمینی كرایە سەری و جموجووڵی سەربازانی توركیاش لە دیمەنەكانی ڤیدیۆیەكەدا دەبینرێت لە دەرووبەری كەمپی دیلەكان.
لەهەر لە تۆمارە ڤیدیۆكەدا دەنگی تەقەش دەبیسترێت، كە سەربازانی توركیا هێرش دەكەنە سەر كامپەكە.