خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 106 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 101 كەسیش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 5357 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 40 كەس و سلێمانی 46 كەس و گەرمیان 4كەس و دهۆك 16 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە ، كە 101 كەس چاكبوونەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3499 كەس .