سەردێر

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عيراق سبەینێ سەردانی هەرێم دەكات

خەڵك-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عيراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ ئیڤان فایەق سەردانی هەرێم دەكات و بڕیارە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆببێتەوە و دۆخی كەمپەكان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال تاوتوێ بكەن.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عيراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە 14-02-2021، ئیڤان فایەق ، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عيراق سەردانی هەرێم دەكات و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆدەبێتەوە كۆمەڵێك پرس تاوتوێ دەكرێن و گفتوگۆیان لە بارەیەوە دەكرێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە هاوئاهەنگی و هاوكاریی نێوان حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لەبارەی ڕەوشی ئاوارە و كەمپەكان و داخستنی بەشێك لەو كەمپانە لە هەرێم، هەروەها جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ سنووری ئەو شارۆچكەیە تەوەری سەرەكی سەردانەكەی وەزیر دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە ئێستا نزیكەی 38 هەزار خێزان لە كەمپەكانی هەرێمدا دەژین ولە بەرنامەیاندایە سەرجەم كەمپەكانی هەرێم دابەخەن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان