سەردێر

‌هەسەدە؛ 100 داعشی عیراقى ڕادەستی بەغدا كردەوە

خەڵك-
هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، هەزاران چەكداری داعش لە زیندانەكانیان هەن و70 هەزار ئەندامی خێزانی ئەو چەكدارانەش لە كەمپی هۆل‌ نیشتەجێكراون و دەشڵێت ،”لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووشدا 100 داعشی عێراقی ڕادەستی حكومەتی بەغدا كردووە”.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (‌هەسەدە) كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ دەنگی ئەمریكای پشتڕاستكردەوە، كە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەسەدە 100 داعشی لە ڕێگای دەروازەی سنووری تلكۆچەرەوە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەغدا كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، نزیكەی 11 هەزار چەكداری داعش لە زیندانەكانی هەسەدە، كە هەتا ئێستا نەخراونەتە بەردەم دادگا، ئەو چەكدارانە هاووڵاتی نزیكەی 54 وڵاتی جیاوازن و بە پێی ڕاپۆرتان زۆربەیان هاووڵاتیانی عێراقی و سوریایین و نزیكەی 70 هەزار ئەندامی خێزانی ئەو چەكدارانە لە كەمپی هۆل‌ نیشتەجێكراون، كە ئەوانیش زۆربەیان سوریایی و عێراقین.