خەڵك-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ماوەی سێ ڕۆژیان داوەتە دوكاندارەكانی شەقامی كانی با بۆ لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆییەكانیان لەسەر شەقامەكان، كە گرفتی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە و سیمای ناوچەكەشی تێكداوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی لە ڕاگەیەنراوێكدا، سەرجەم دوكانداران و فرۆشیارانی شاری سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە، كە لەپێناو پاراستنی شەقام و شۆستەكان، كە موڵكی گشتییە سەرجەم زیادەڕۆییەكانیان لابەرن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە فرۆشیارانی شەقامی (كانی با) ئاگاداركراونەتەوە، كە لە شەقامی سەرەكی نەخۆشخانەی هیوا تا كۆتای شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی شۆرش درێژ بۆتەوە، لە ماوەی (٣) ڕۆژدا هەستن بەلابردنی زیادەڕەوییەكانیان، كەبۆتە هۆی گرفتی هاتووچۆی هاووڵاتیان و سیمای ناوچەكەشی تێكداوە.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، پاش ئەو ماوەیە بەشی لابردنی سەرپێچیی و زیادەڕۆیی شارەوانی هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی كاری یاسای بەرامبەریان بەپێی یاسای ژمارە (٣) ساڵی 2٠١٨ ،كە تایبەتە بە زیادەڕوی و سەرجەم زیادەڕەوی سەرشەقام و شۆستەكان كاری یاسایان بەرامبەردەكرێت.