سەردێر

“مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ تاكە مەرزە هیچ جۆرە قاچاخچێتیەكی تێدا ناكرێت”

خەڵك-
بەڕێوەبەری شارەدێی بیارە ڕایدەگەیەنێت ، مەرزی تەوێڵە- شۆشمێ تاكە مەرزە هیچ جۆرە قاچاخچیتیەكی تێدا ناكرێت و هەموو ئەو خواردن و كاڵایانەی خراپ و بەسەرچوون بە ئاشكرا بڵاودەكرێتەوە و لەمەرزەكانی دیكە ئەو كارە ناكرێت.

حەمید بارام هەروامی، بەڕێوەبەری شارەدێی بیارە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٢/١٣ سنورەكەمان هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی دەستیان گرت بەسەر بڕی 10 تۆن و نیو شوتی خراپ كە شیاو نەبووە بۆ خواردن، كە ئەم پڕۆسەیە لەلایەن تێمێكی دڵسۆزەوە ئەنجام دەدرێت.

وتیشی ،”ئێمە لەچاو مەرزەكانی دیكە پاكترین نین، كەمتر دەست بەسەر شتی خراپ دا دەگرین، بەڵام بۆ ئەوەی هەندێك كەسانی چاو چنۆك ئەوە بزانن كە چاوپۆشی لە هیچ كەس ناكەین، لیژنەیەكمان بۆ ئاودیو كردن و تەلەف كردن پێكهێناوە بەندە سەرۆكی لیژنەكەم”.

ڕاشیگەیاند، مەرزی ئێمە تەنها بۆ بازرگانی بەكار دەهێنرێت و هیچ هاتووچۆیەكی گەشتیاری لێوە ئەنجام نادرێت، بەتەحەداوە دەیڵێم، كە تاكە مەرزە هیچ جۆرە قاچاخچێتیەكی تێدا ئەنجام نادرێت.

‎May be an image of ‎میوە‎‎

‎May be an image of ‎‏میوە‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏میوە‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎



هەلبژاردە

گرنگترینەکان