خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە لایەن هێزەكانیانەوە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لە كۆتایی مانگی ١٠/٢٠٢٠ هاووڵاتیەكی بەفیشەك بریندار كرد بوو دواتر هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن بەهاوكاری لیژنە ئەمنیەكانی ناوشار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لە كۆتایی مانگی ١٠/٢٠٢٠ هاوڵاتیەكی بەفیشەك بریندار كردبوو دواتر هەڵاتبوو.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە ڕۆژی ٢٣/١٠/٢٠٢٠ تۆمەتبار (س،خ،س)لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٧ لەنزیك سەنتەری فۆریو لە سلێمانی هاووڵاتیەكی بەفیشەك بریندار كردوو هەڵات دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەكە كەشف و هێڵكاری كراو هەمان ڕۆژ پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردسات بۆ ڕووداوەكە كرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد بۆدۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە بەهاوكاری ئەو لیژنەئەمنییەی، كە پێكهێنرا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت ، لەكاتی دەستگیر كردنیدا دەست گیرا بەسەر چەكێك لەجۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلەكەیدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.