خەڵك-
دوای دەستلەكاركێشانەوەی 3 ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان بە بیانووی جیاواز، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (13/2/2021)، ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەندامانی نوێی خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندنیان هەڵبژارد.
بەپێی زانیارییەكان، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان سێ ئەندامی نوێی لەشوێنی سێ ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژارد و بەپێی ئەنجامەكانیش هەر یەك لە شێخ كامیل قادر بە 40 دەنگ بۆ پۆستی سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، و سەفین مەلا قەرە بە 44 دەنگ بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان و ئاسۆ ڕەحیم بە 43 دەنگ بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری باژێڕەكان، هەڵبژێردران.