سەردێر

توركیا گوندێكی هەرێم بۆردومان بكات

خەڵك-
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێكی دیكە بۆردومانی ناوچە سنوورییەكان و گوندەكانی هەرێمی كوردستانی كردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان بە بۆردومانی ناوچەكانی سنووری چیای گارە كردەوە و گوندی (سیانێ‌)یان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێ‌ لای هاووڵاتیان دروست بووە.

ماوەی چوار ڕۆژە سوپای توركیا دەستی بە پڕۆسەی هێرش و داگیركاری بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردۆتەوە و هەوڵی لێدانی پێگەكانی پەكەكە لە چیای گارە دەدات، بەڵام لەو هێرشانەدا زیانێكی زۆر بەر سوپای توركیا كەوتووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی هەپەگە، تا ئێستا زیاتر لە 38 سەربازی سوپای توركیا لە هێرشیان بۆ سەر چیای گارە كوژراون، كە بەشێكی زۆریان ئەفسەر و پلەداری سەربازین.