سەردێر

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو شۆفێرەیان دەستگیركرد كە بووە هۆی دروستبوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ و گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی 5 كەسی تریش.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر ڕووداوێكی ھاتوچۆ ڕوویدا لە ڕێگای كەسنەزان -ھەولێر كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا / كۆرۆلا) ڕەنگی ڕەش كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست داو لەئاكامدا خۆی كێشا بە دوو ھاووڵاتی پیادە و لەئەنجامدا هاووڵاتییەك كە تائێستا ناوەكەی نەزانراوە گیانی لەدەستدا و پێنج هاووڵاتی تریش زامدار بوون لەگەڵ ئەو سەرنشینانەی كە لە نێو ئۆتۆمبێلەكە دابوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، بنكەی پۆلیسی كەسنەزان شوفێرەكەی دەستگیر كرد كە ھۆكاری ڕووداوەكەبوو بەو ھۆیەوە پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كرایەوە و دادوەری لێكۆلینەوە پەپێی ماددەی ٢٤ی یاسای ھاتووچۆ تۆمەتبارەكەی بەند كرد.

خەڵك – بەشی هەواڵ