سەردێر

هەپەگە: پاریم پەیوەندی بە پەكەكە نەماوە

خەڵك-
هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێكدا رونكردنەوەی لەبارەی هەواڵی سەركردەیەكی پەكەكەوە دا لەلایەن هەواڵگری توركیاوە.

هەپەگە رایگەیاند، میدیاكانی شەڕی تایبەتی توركیا و میدیاكانی نزیكی، هەر لە ڕۆژی یەكەمی هێرش بۆ سەر گارەوە كە نەیانتوانی وەكوو دەیانویست ئامانجی خۆیان بەدەست بێنن، ڕێگاێكی دیكەیان گرتە بەر و وێنەی كەسێك بەناوی ئیبراهیم پارم-یان لە میدیاكانیاندا بڵاو كردەوە كە بانگەشەی ئەوەیان بۆ دەكرد كە ئەندامیكی پەكەكە و بەرپرسی لۆجستی بووە و دەستگیركراوە.

راشیگەیاند لە ڕاستییدا ئەو كەسە ماوەیەكی زۆر پێش ئێستا لە ناو ڕیزەكانی ئێمەدا دوور خراوەتەوە و خۆی ڕادەستی دەوڵەتی توركیا كردبوو.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا ئیبراهیم پارم سەركردەیەكی پەكەكە بووە لە شنگال و بەرپرسی لۆجیستی بووە و لە ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری دەزگای هەواڵگری توركیا میت دەستگیركراوە و رفێنراوە .

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هاوكاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ 2وە لەلایەن سوپای توركیاوە بۆ سەر چیای شنگال لە باشوری كوردستان لە 10ی شوباتەوە.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئەمڕۆ هەینی شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بەردەوامە.

لای خۆیەوە ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد لە رۆژی 10ی شوباتەوە كە ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر گارە دەستیپێكردووە تا ئێستا زیاتر لە 30 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەنراوێكدا وێرانكردنی 50 بنكە و بارەگای پەكەكە و كوژرانی زیاتر لە 30 گەریلای پەكەكەی راگەیاندووە.