سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوو پۆستی نوێ بە ڕێباز حەملان ڕادەسپێرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی ژمارە (2478) لە 3/12/2020 دوو پۆستی نوێی بە ڕێباز حەملان ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی ڕادەسپێرێت.
لە فەرمانەكەدا هاتووە، ڕێباز حەملان ڕاسپێردراوە بەوەرگرتنی پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجومەنی گشتی ڕاژە.
خەڵك – بەشی هەواڵ