لە شارۆچكەی داقوق تیرۆریستانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دا و بەهۆیەوە پۆلیسێك كوژرا و دووانی تريش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی عەرەب كۆی لە باشووری شارۆچكەی داقوق، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش، پەلاماری خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵییان دا و لە ڕووبەڕووبوونەوەكەدا پۆلیسێك كوژرا و دووانی تریش برینداربوون.
خەڵك – بەشی هەواڵ