خەڵك-
سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەخۆپێشاندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هەندێك كەسەوە بینای سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە سوتا دواتر نۆژەنكرایەوە هەفتەی داهاتوو دەست بەدەوام دەكەنەوە .
سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەخۆپێشاندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هەندێك كەسەوە بیناكەیان سوتا دواتر لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ بڕیاری نۆژەنكردنەوەی درا بەو بۆنەوە بۆماوەی زیاتر لە(٢٠)ڕۆژ دەوامی فەرمی ڕاگیرا لەدوای نۆژەنكردنەوەی بیناكە.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە،كە بەشی كارگێڕی لە سەرۆكایەتی شارەوانی بڕیاریدا ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٢/١٤دەوامی فەرمی بكرێتەوە بۆئەو ئاگاداری فەرمانبەران دەكات پابەندی دەوام بن و لەكاتژمێر 9تاكاتژمێر 1 پاش نیوەڕۆ كاروباری هاووڵاتیان ڕای بكەن.