خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای ناحیەی بنگرد دەربەندی ڕانیە هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و چوار هاووڵاتی دیكە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-2-2021 ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و ئۆتۆمبێلێكی كرێ (تاكسی) ڕوویدا.
ڕاشیگەیاندووە، لە ڕووداوەكەدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستداوە و چوار هاووڵاتی دیكە بریندار بوون.