سەردێر

دوو سەربازی تورك كوژران

خەڵك-
دوو سەربازی سوپای توركیا لە پێكداهەڵپژان لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كوژران.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە لەڕێی ئاژانسی ئەنادۆڵەوە بڵاوكرایەوە”دوو سەربازی سوپای توركیا لە پێكداهەڵپژانەكان لە ناوچەی گارەی هەرێمی كوردستان كوژران و چوار سەربازی تر برینداربوون”.

سوپای توركیا ماوەیەكە بەشێوەیەكی بەرچاو سەروەریی خاكی عیراقی پێشێل كردووە و لە كۆتایی ساڵی 2015شەوە لە ناوچەی بەعشیقەی نزیك شاری موسڵ بنە و بارگەی داناوە، ئەمەش لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بە دوژمنكاریی و پێشێلكردنی سەروەریی عیراق و پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان دادەنرێت، داواش دەكات هێزەكانی توركیا پاشەكشەبكەن.