تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: كەسێك كە پیشەی كارمەندی ئاسایشە لە شارەدێی شۆڕش بەدەستڕێژی گولـلە كوژراوە.
شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ماڵپەری فەرمی یەكێتی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 10/2/2021 تەرمی كەسێك گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو كە ئاسەوارەی گوللە بەسەر جەستەیەوە بووە.
وتیش: كوژراوەكە ناوی (س.ع.م)ەو تەمەنی 49 ساڵەو لەگەڕەكی پیریادییەكانی شارەدێی شۆڕشی شارۆچكەی چەمچەماڵ دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، كوژراوەكە كارمەندی ئاسایشە لە شارەدێی قادركەرەم و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.
خەڵك – بەشی هەواڵ