سەردێر

لەبازاڕی سلێمانی بەهۆی شەڕەوە 4 كەس بریندارن

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە بازاڕی شاری سلێمانی شەڕە چەقۆ دروست دەبێت و چوار كەس بریندار دەبن.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ چوار شەممە لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی شاری سلێمانی لە نزیك مۆبایل فرۆشەكان، لەسەر كێشەیەك شەڕە چەقۆ دروستبووە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چوار كەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هەر ئەمڕۆ لە بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی شەڕە چەقۆ لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە ڕوویدا و بە هۆیەوە كەسێك كوژراو 5 دیكەش بریندار بوون.