سەردێر

“ژنێك ١٥ منداڵی هەیە و بەخێوی ناكەن”

خەڵك-
ژنێكی بەساڵاچوو لەشاری هەولێر دوای ئەوەی كرێی خانووەكەی پێ نادرێت خاوەنی خانووەكە داوای لێ دەكات بۆی چۆل بكات و لە نزیك مزگەوتی خۆشناو، كە دەكەوێتە پشت مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر بەتەنها جێدەهێڵدرێت.

مەحبوبە عەلی، لەدایكبووی ساڵی ١٩٣٧ ڕایگەیاند، هاوسەرەكەی چەند ساڵە نەماوە لەڕێگای مووچەی خانەنشینی و هاوكاریەوە توانی بووی كرێی خانوو، كە پێشتر هەرزان بووە دابین بكات، بەڵام ئێستا بەهۆی دواكەوتنی مووچە و گرانبوونی كرێی خانوو، خاوەنی خانووەكە پێی وتوە خانووەكەمان فرۆشتووە و دەبێ چۆلی بكەی، ئەویش لەگەڵ هەندێ كەل و پەلی بەتەنها كەوتۆتە سەر شەقامەكان.

دەشڵێت: “خاوەنی ١٥ منداڵە، بەڵام هیچ یەكێك لەمنداڵەكانی ئەویان ناوێت و لای خۆیان بەخێوی ناكەن، سەڕەڕای ئەوەش جەڵتە لێی داوە و تەنها داواكاریشی دابینكردنی شوێنێكی حەوانەوە و یەك پاروە نانی ڕۆژانەیە بۆ ئەوەی لەبرسان نەمرێت”.

ئێوارەی ئەمڕۆش نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر، توانی شوێنێ مانەوە بۆ ئەو ژنە بەساڵاچووە دابین بكات و گواسترایەوە بۆ خانەی بەساڵاچووان.

No description available.

No description available.