خەڵك-
لەسەر ڕێگای گشتی غابات لە دەربەندی ڕانیە، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە 9/1/2021 ڕووداوێكی ھاتووچۆ ڕوویدا لە سەر ڕێگای گشی غابات بۆ دەربەندی ڕانیە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شوفێر و سەرنشینەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.
ئاشكراشی كردووە، ھۆكاری ڕووداوەكە بەھۆی تیژڕەوی و ھەڕوەھا ھەبوونی ڕەگلە و چاڵ لە شەقامەكە بووە.