خەڵك-
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ پێویستمان لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان نییە.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە پەیامێكیدا بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاشكرایدەكات، بۆ ئەمساڵی خوێندن وەك وانەبێژ پێویستمان پێتان نییە و سەردانمان مەكەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژێكە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووەتەوە و سەڕەرای كەمكردنەوەی بەشە وانەكان بەڵام پۆلەكان لە قوتابخانەكان زیادیان كردووە و لە هەندێك قوتابخانە پێویستیان بە مامۆستای زیاتر هەیە.