سەردێر

كارەبای سلێمانی؛ سبەینێ گەڕەكێكی دیكە بێ كارەبا دەبێت

خەڵك –
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری گەڕەكی قڕگە دەكەنەوە، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری‌ دانیشتوانی قڕگە ، بەتایبەت ماڵەكانی بەرانبەر نەخۆشخانەی شۆڕش سەرەوەی فلكەی میوە فرۆشەكان. نزیك سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلی تەكنیك، كە دەكەونە سەر فیدەری (۱۱۹) سبەینێ سێشە‌ممە (9/2/2021) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

دەشڵێت،”لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت ، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

‎May be an image of ‎map‎‎