سەردێر

لە چەمچەماڵ پێنج دوكان داخران

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا لە 15 پانزە دەرچووندا بۆ ناوبازاڕ و شوێنەگشتییەكان ٢٠٣ شوێنیان بەسەركردۆتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، تیمەكانی چاودێری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لە مانگی ڕابردوودا لە 15 پانزە دەرچووندا بۆ ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ٢٠٣ شوێنیان بەسەركردۆتەوە بەمەبەستی پێدان و ئاگاداربوون لە پابەندبوون و ڕەچاوكردنی ڕێنمایی و مەرجە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە ، لەو مانگەدا ٥٠٠كگم شمەكی خراپ دەستی بەسەرداگیراوە و هەوروەها ٥ پێنج دوكانیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستوە و ٧ حەوت شوێنی تریان غەرامەكردوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ١٤٦ شوێنیان بۆ دواجار ئاگاداركردۆتەوە، لەكاتی دووبارە لە پابەندنەبوون و سەرپێچیدا سزادەدرێن.