سەردێر

مەسرور بارزانی؛سورین لەسەر چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی

خەڵك-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و سەرجەم كەرتەكان دەگرێتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاكسازیی كارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/8 سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كرد و ڕایگەیاند، ئامانج لە چاكسازی هێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵكی شایستەیە.

ڕاشیگەیاندووە، كە چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و سەرجەم كەرتەكان دەگرێتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاكسازیی كارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/8 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی( یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و یٔیمتیازاتەكان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.سەرۆكی حكومەت یٔاماژەی بەوەدا كە یٔامانج لە چاكسازی هێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵكی شایستەیە. دووپاتیشی كردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و سەرجەم كەرتەكان دەگرێتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاكسازیی كارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی .

لە كۆبووەنەوەكەدا عەبدولحەكیم خسرەو سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی خستەڕوو . پاشان وەزیرە پەیوەندیدارەكان بە پێی تایبەتمەندی، ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بە ژمارە و زانیاری پێویست پێشكەش كرد، كە تایبەت بوو بە بابەتەكانی پەیوەندیدار بە مووچە و یٔیمتیازات و خانەنشینی و ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و نەهێشتنی ڕووتین لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتدا .
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا ژمارەیەك ڕاسپاردە بخڕێنە بەردەم كۆبوونەوەی یٔەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تەواوكردنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‏‎‎sitting‎‎‏، ‏‎‎standing‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎