سەردێر

عەمید فەرەیدون عومەر؛ لەبارەی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی گشتی لە فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-

بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ لێپرسینەوە لەو فەرمانبەرانە دیاری نەكراوە، كە هەڵگری مۆڵەتی گشتین و كاری دیكە دەكەن، دەشڵێت ،”هەركەس سەردانمان بكات كاری بایۆمەتری بۆ ئەنجام دەدەین، بەڵاًم وادەی لێپرسینەوە دەستی پێنەكردووە”.

عەمیدی مافناس فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، هیچ مۆڵەتێك دیارینەكراوە بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتی گشتی لە فەمانبەران، بەڵام بڕیارەكە دوو ساڵە دەرچووە و پرۆسەی بایۆمەتریش ساڵی ڕابردوو بەهۆی هاتنی كۆرۆنا و كەرەنتینەوە ڕاگیرا و یان كارەكانی سست بەڕێوەچوو.

وتیشی ،”بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە هاووڵاتیانی هەرێم و مووچەخۆران كردووە، كە بە دوو مانگ جارێك مووچەیان بە لێبڕینەوە پێدەدرێت، ئەو پڕۆسەیە هێشتا كاری لەسەر ناكرێت، بەڵام ئەوە هەیە، هەر كەسێك سەردانمان دەكات كاری بایۆمەتری بۆ دەكەین”.

ڕاشیگەیاند، هێشتا دەستیان بە پرۆسەی لێپریسنەوە لەوانەی بایۆمەتریان نەكردووە، نەكردووە و بەڵام هەر كەسێك هاتە لای ئێمە ئەگەر بایۆمەتری هەبوو دەركەوت فەمانبەرە، یان لە هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەیە ئەوا كاری بۆ ناكەین.

ئاشكراشیكرد، هەر كاتێك پڕۆسەی بایۆمەتری تەواو بوو ئەو كات ئێمە دەست بە لێپرسینەوە دەكەین، لە ئێستادا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە و ڕەنگە مانگێكی دیكە بێت ڕەنگە ساڵێكی دیكەش بخایەنێت.