سەردێر

ڕێگایەكی سەرەكی چوون بۆ ناو هەولێر دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە ڕێگایەكی سەرەكی هاتن بۆ ناوشاری هەولێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایگەیاند:”سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیانی ئاگادار دەكەینەوە كە لە ڕۆژی لە كاتژمێر7ی سەر لە بەیانی ڕۆژی 8/2/2021 ڕێگای هەولێر – خەبات لەكانی قرژاڵەوە تا عەلوەی هەولێر سایدی هاتن بۆ ناوشاری هەولێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، داخستنی ڕێگاكەكە بەهۆی كاری قیرتاوكردنەوەیە و شوفێران لەماوەی داخستنەكە دەتوانن سایدی چوون بۆ خەبات بەكاربهێنن وەك ڕێگای بەدیل كەلەو ماوەیە بە فسفۆڕ و پیاوانی هاتووچۆ ڕێكدەخرێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ