سەردێر

مەلا یاسین پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێم دەكات

خەڵك-
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی خاڵییەوە دەكات.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی لە پرسەنامەیەكدا بۆ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، ” هەواڵی ژیانئاوایی یەكجارەكی كەسایەتی دیار و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری وڵاتەكەمان، جەنابی كاك (سەردار ئاغای حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی) خاڵی بەڕێزتان، لەدڵەوە غەمباری كردین. هاوبەشیی ئەو خەمە گەورەیەتانین و دوعاخوازین كە جەنابی كۆچكردوو، بەر ڕەحمەت و میهرەبانی یەزدان بكەوێت”.

ئەمڕۆ یەك شەممە، سەردار ئاغای حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا، كەسایەتی ناوداری سلێمانی و خاڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

دەقی پرسەنامەكە:

بە ناوی پەروەردگاری باڵا و بەخشندە
بۆ بەڕێز ؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

هەواڵی ژیانئاوایی یەكجارەكی كەسایەتی دیار و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری وڵاتەكەمان، جەنابی كاك (سەردار ئاغای حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی) خاڵی بەڕێزتان، لەدڵەوە غەمباری كردین.

هاوبەشیی ئەو خەمە گەورەیەتانین و دوعاخوازین كە جەنابی كۆچكردوو، بەر ڕەحمەت و میهرەبانی یەزدان بكەوێت و سەبوریی و ئارامیش بە بەڕێزتان و براو كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەتان ببەخشێ.

بەناوی خۆم و هاوڕێیانم لەیەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، دووبارە هاوبەشی خەمتانین، بۆ خۆتان خۆش بن و تەمەنی درێژی كاكە سەردار ئاغا، بۆ بەڕێزتان جیمابێ و دواین ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیە راجعون

یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی