سەردێر

مەسرور بارزانی لەگەڵ نادیە موراد كۆبوەوە

خەڵك –

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، ئێزیدی پێكهاتەیەكی ڕەسەن و گرنگی گەلی كوردستانن و هەرێمی كوردستان هەمیشە پشتیوانی لە داوا ڕەواكانیان دەكات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو ڕزگاركردنی شنگالدا شەهید بوون.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2021/2/7 پێشوازیمان لە نادیە موراد چالاكی ئێزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش كرد.

دەشڵێت،” لە دیدارەكەدا دووپاتمانكردەوە، كە حكومەتی هەرێم ، هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو كەمكردنەوەی ئازار و مەینەتییەكانی خوشك و برایانی ئێزیدی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان”.

ڕٍاشگەیاندووە، ئێزیدی پێكهاتەیەكی ڕەسەن و گرنگی گەلی كوردستانن و هەرێمی كوردستان هەمیشە پشتیوانیی لە داوا ڕەواكانیان دەكات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو ڕزگاركردنی شنگالدا شەهید بوون، بۆیە پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە.

هاوكات نادیە موراد، وێڕای جەختكردنەوە لە سەر گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ژن و كچە ڕفێنراو و شوێنبزركراوەكانی ئێزیدی و ئازادكردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی كۆچۆ، داواشی كرد بە زووترین كات ڕێكەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەكەدا.

مەسرور بارزانی باسی لەوەشكردووە، كە لە دیدارەكەدا جەختمان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگیكردن لەگەڵ تیمی لێكۆڵینەوە و لێپیچینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش ( یونیتاد) كرد بۆ بەدیهاتنی دادپەروەریی بۆ قوربانییانی ئێزدی دەستی تیرۆریستانی داعش.

‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‏‎‎people sitting‎‎‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‏‎‎standing‎‎‏، ‏‎‎sitting‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎