سەردێر

لەپشدەر گەنجێك بەهۆی تەقەمەنیەوە بەسەختی برینداربوو

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقینەوەی گوللەیەكی فاس هاووڵاتیەك بەسەختی برینداربووە و لە ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 2:45 خولەك گەنجێك بەناوی ( ئـ . ئـ . م ) لەدایكبووی ساڵی 1998 پیشەی كاسب دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی كە شوێنەواری برین بەسەر‌ جەستەیەوە هەبوو.

لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، كە بە وتەی براكەی لە گوندی (بێكڵۆ) گولـلـەیەكی جۆری (فاس)ی پێدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە، لە ئێستا ناوبراو لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.