سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 337 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4117 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 17 كەس و سلێمانی 12 كەس و لە هەڵەبجە 1 كەس و دهۆك 8 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە ، كە 337 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3487 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە