سەردێر

پۆلیسی دارستان؛لەشارباژێڕ دوو ڕاوچی دەستگیركران

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچەی شارباژێر 2 هاووڵاتی سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوین لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر 2باڵندەی كێوی ڕاوكراو ، 1 چەكی جۆری بادی دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ئاگاداركرانەوە، كە 2هاووڵاتی سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوین لە سنورەكە دەستبەجێ مەفرەزەیەك ئامادەكرا بۆ بەدواداچوون و دەستگیركردنی تۆمەتباران، لەگەڵ گەیشتنی كارمەندانی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ تۆمەتباران دەستگیركران.

ئاماژەبۆ كراوە، كە لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیشگیراوە بەسەر 2باڵندەی كێوی ڕاوكراو ، 1 چەكی جۆری بادی و دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێكخراو ڕوبەڕووی یاسا كرانەوە .